سه‌ندیكای ده‌رمانسازان: با كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌رمان نه‌بێته بنێشته خۆشه‌ی میدیاكان
"ئێمه له هێنان و دابینكردنی ده‌رمان به‌رپرس نین"

K24 - هه‌ولێر:
سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان، نیگه‌رانه له‌وه‌ی "ده‌رمانی قاچاخ و ماوه‌به‌سه‌رچوو" كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك ده‌رمانخانه‌ی تایبه‌ت داخراون، له ده‌رمانخانه گشتییه‌كاندا هه‌بن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 ره‌وانه‌كراوه، سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه سه‌ندیكاكه‌یان "به‌هیچ جۆرێك لایه‌ن نییه" له هێنان و دابینكردنی ده‌رمان بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئۆباڵی هه‌بوونی ده‌رمانی قاچاخ و ماوه‌به‌سه‌رچووش، ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه به‌رپرسی دابینكردنی ده‌رمانن و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستین.
هاوكات نیگه‌رانن له‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌كانی ده‌رمان له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه رۆژی 26ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، هیچ یه‌كێك له به‌رپرسانی سه‌ندیكاكه "زیاتر له ده‌رمانخانه‌یه‌ك، یان كۆگایه‌كی ده‌رمانیان نییه" و به گوته‌ی خۆیان به گوێره‌ی یاسای سه‌ندیكای ده‌رمانسازان، نابێت زیاتر له یه‌ك ده‌رمانخانه‌یان له ئه‌ستۆدا بێت.
له به‌شی كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌ندیكای ده‌رمانسازان داوا له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه، هه‌رچی كه‌موكوڕییه‌كانی بواری ده‌رمانه، كه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به بوارێكی زۆر هه‌ستیار وه‌سفكراوه، نه‌بێته "بنێشته خۆشه‌ی ده‌می میدیاكان".
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌وه "كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی هاووڵاتییان".
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه: "با هه‌موومان دوور له پڕوپاگه‌نده و راگه‌یاندنی ورووژێنه ده‌ست بخه‌ینه ده‌ستی یه‌ك و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك بده‌ین كه له بواری ده‌رمان دا هه‌یه".
.jpg)
.jpg)
ئ. م