8 تۆمەتبار لە پێنجوێن دەستگیر كران
پۆلیس زانیاری دەخاتەڕوو
K24 - سلێمانی
ھەشت تۆمەتبار لەلایەن ھێزەكانی پۆلیسی پێنجوێن دەستگیر كران و لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكان دەستیپێكردووە.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: " لە درێژەی هەڵمەتەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی كەسانی لەیاسا هەڵاتوو، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ناڵپارێزی سەر بە بەشی پۆلیسی پێنجوێن هەشت تۆمەتباریان دەستگیر كرد".
وەك لە راگەیەندراوەكە ئاماژەی بۆكراوە: "سەرجەم تۆمەتبارەكان بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 194 بەندن و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو تۆمەتبارانە كراوەتەوە".