باری كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
پێشبینیەكانی كەشناسی
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان نیمچە ھەور دەبێت.
.png)
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی پێنجشەممە ئاسمان لە ساماڵ و پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، پاشان بۆ ھەوری تەواو لەگەڵ بارانبارین لە كاتەكانی دەرنگانی شەودا.
