بارهه‌ڵگرێك خۆى كێشا به بازگه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى كه‌ركووكدا
سێ هاووڵاتى بريندار بوون
K24 – كه‌ركووك:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بارهه‌ڵگرێك به هۆى له‌ده‌ستدانى كۆنترۆڵه‌وه خۆى كێشا به بازگه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقدا له ناوچه‌ى چيمه‌ن و به‌و هۆيه‌وه سێ هاووڵاتى بريندار بوون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بۆ كوردستان24 رايگه‌ياند، رووداوه‌كه له نزیک گوندی چیمەن لەسەر رێگای کەرکوک – سلێمانی روويداوه.
گوتيشى: لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا سێ کەس بریندار بون، کە کوردن و یەکێکيشيان ئافرەتە.
بەگوێره‌ى زانیاریيەکان لەو کاتەی کە بارهه‌ڵگره‌كه کۆنترۆڵی لە دەستداوە خۆی کێشاوە بەچەند ئۆتۆمبێلێک و بازگەکەدا، لە ئەنجامدا زیانێکی زۆری گەیاندووە بە بازگەکە.