مه‌سرور بارزانی پێشوازی له باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌كات
په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكران
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا، كه ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاماده‌یبوو، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكران.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به سه‌ردانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا و نه‌جه‌ف دا و دووپاتی له پشتگیریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عێراق كرده‌وه له ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تی له وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان كه ببێته هۆی هاوكاری و چاكسازیكردن له‌و بواره‌دا.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا هاوكاری ته‌كنیكی و ئاسایش له نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بۆ گێڕانه‌وه‌ی متمانه وه‌ك زه‌مینه خۆشكردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان جه‌ختی لێكرایه‌وه.
هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك به بۆری هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵگرتنی خاڵه گومرگییه‌كان به هه‌نگاوێكی باش دانرا، به‌وه‌ی سوودی هه‌موو لایه‌كی تێدا ده‌بێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و دیداره‌دا باس له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری لایه‌ن و نه‌ته‌وه‌كان كرا.
