بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت و لە ھەندێك ناوچە بارانی بە لێزمە و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.

بەپێی راپۆرتی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، لە ئەمڕۆوە ھەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێری كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و لە سبەی رۆژی ھەینییەوە شەپۆلەكە كار دەكاتە سەر تەواوی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و ئاستی بارانبارین مامناوەندی دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی لێزمە باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكانیش ئەگەری بەفربارین ھەیە.

كەشناسی راشیگەیاندووە، لەكاتی ھاتنی ئەم شەپۆلە بارستە ھەوایەكی نیمچە ساردیش روو لە ناوچەكە دەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە و ھەندێك جاریش ھەورە تریشقە دەبێت. پێشبینی دەكرێت لە سەنتەری پارێزگاكان 25 ملیم باران ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو شەپۆلە بارانبارینە تا رۆژی یەكشەممە كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.

راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشناسی
راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشناسی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ