به وێنه... له مه‌نده‌لى خۆپيشاندانه
خۆپيشانده‌ران رێگه‌ى سه‌ره‌كى ده‌روازه‌ى سومار – مه‌نده‌لييان داخست
K24 – خانه‌قين:
ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتيانى دانيشتووى ناحيه‌ى مه‌نده‌لى له سنوورى پارێزگاى دياله خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا.
خۆپيشانده‌ران رێگه‌ى سه‌ره‌كى ده‌روازه‌ى سومار – مه‌نده‌لييان داخست.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ئه‌و خۆپيشانده‌رانه داوا ده‌كه‌ن ره‌وشى ژيانيان باش بكرێت و بڕێك له داهاتى ده‌روازه‌كه بۆ خزمه‌تكردنى ناوچه‌كه ته‌رخان بكرێت.
هه‌روه‌ها داواشيان كردووه، پۆستى به‌ڕێوبه‌رى ناحيه‌ى مه‌نده‌لى پڕ بكرێته‌وه، كه له ئێستادا به به‌تاڵى ماوه‌ته‌وه.


