فراکسیۆنی گۆڕان لەسەر داخستنی بارەگاکانی تەڤگەر هاتە دەنگ
"بڕیارێکی سیاسییه نه‌ک یاسایی"
K24- هه‌ولێر:
فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، داخستنی بارەگانی تەڤگەری ئازادی نزیک لە پەکەکە بە بڕیارێکی سیاسیی دەزانێت نەک یاسایی.
لە بەیاننامەیەکدا، فراکسیۆنی گۆڕان بوونی بنکە و بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە هەرێمی کوردستان بە یاسایی دەزانێت و داواش دەکات بە شێوەیەکی ئاشتییانە کێشەکان چارسەر بکرێن.
ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر، عەبدوڵڵا حەسەن مزوری، بەڕێوەبەری مۆڵەتی حزبەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، ئەو حزبانەی لە بەغدا مۆڵەتییان هەیە و لە هەرێم نییانە، دادەخرێن.
دەقی بەیننامەکەی فراکسیۆنی گۆڕان لەبارەی داخستنی بارەگاکانی تەڤگەری ئازادی لە سنووری پارێزگای سلێمانی:
ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستانی –عێڕاق ، پشتیوانی خەباتی سیاسی و مەدەنی دەکەین لەهەرچوار پارچەی کوردستان، پشتیوانی چارەسەرکردنی کێشەکانین بەشێوازی ئاشتیانە، بۆ هێنانەدی ئەم ئامانجه‌ش دەبێت یاسا سەروەربێت.
لەماوەی ڕابردودا لەتورکیا چەندین کەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتار و ڕۆژنامەوان دەستگیرکراون تەنانەت هەندێکیان مۆڵەتی بینینیان نیە ، ئەم ڕەفتارانە ڕەوشی ئارامی تورکیا نەک باش ناکات بەڵکو دۆخەکە ئاڵۆزتردەکات و نەوەیەکی تر بەدەست شەڕو توندوتیژیەوە گیردۆدەدەکات، دەبێت هەمولایەنەکان بەبەرپرسیارێتیەوە لەپێناو سەقامگیری و ئاشتی و ئایندەیەکی گەش و چارەسەری کێشەکان گفتوگۆ وه‌ک ته‌نیا بژارده هه‌ڵبژێرن.
وه‌ک ده‌ستپێک پیویستە کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیا دەستپێشخەریبکەن و ئامادەسازی بکەن، یه‌که‌م هه‌نگاویش ڕێز لەبڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپی بگرن بۆ ئازادکردنی سه‌ڵاحه‌ددین دمیرتاش.
سەبارەت بە داخستنی باره‌گاکان ته‌ڤگه‌ری ئازادی، ئه‌م بڕیاره بڕیارێکی سیاسیه نه‌ک یاسایی، به‌پێی یاسای حیزبه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی ساڵی ١٩٩٣، ته‌ڤگه‌ری ئازادی ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه داوای مۆڵه‌تی کردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌واده‌ی یاساییدا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌پێی مادده‌ی حه‌وته‌می یاساکه به حیزبێکی مۆڵه‌تپێدراو داده‌نرێت، هەروەها ته‌ڤگه‌ری ئازادی له عێراق مۆڵه‌تی هه‌یه،کەواتە هیچ کێشەیەکی یاسایی لەبونی ئەم حزبەدانیە. بۆیە ئێمە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە دەکەین له‌زوترین کات.
ناکرێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و به بڕیارێکی سیاسی له ئێستا و ئاینه‌ده‌دا هیچ حیزبێکی سیاسی دابخرێت و ڕێگای کاری سیاسی و خه‌باتی مه‌ده‌نی لێبگیرێت.
لەکاتێکدا لهبهرچارگرتنی دۆخی هەرێمی کوردستان-عێڕاق و ئه‌و فشاره هه‌رێمیانه‌ی له‌سه‌ری هه‌یه ئه‌رکی هه‌موانه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیز بیانوو نیه بۆ داخستنی حیزبێک به‌نایاسای و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌ندامه‌کانی له‌نێو باره‌گاکاندا.
فراکسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی کوردستان