حەشدی شەعبی رێگای ناوەران لە بازرگانان ناکاتەوە
"گوێ بە فەرمانەکانی پارێزگای نەینەواش نادەن"
K24- ههولێر:
هێزەکانی حەشدی شەعبی رێگا نادەن بازرگانان رێگای ناوەران بەکاربهێنن و گوێ بە فەرمانەکانی پارێزگای نەینەواش نادەن.
زیاتر لە مانگێكە لە لایەن حكومەتی ھەرێمی كوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئیدارەی یاسایی مووسڵ، رێگەی نێوان قەزای شێخان و مووسڵ كراوەتەوە ،كە پێی دەگوترێت رێگەی ناوەران، بەڵام لە لایەن حەشدی شەعبییەوە رێگە نادرێت ھامۆشۆی بازرگانیی بەم رێگەیەدا بكرێت و بازرگانانی شێخانیش داوای چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكەن.
سەردار یەحیا، قائیمقامی قەزای شەنگال لەوبارەوە بە کوردستان24ی راگەیاند:"هۆکاری کێشەکە بۆ رووداوەکانی دوای 16 ئۆکتۆبەر دەگەڕێننەوە و ئەو هێزانەی حەشدی شەعبیش گوێ بە فەرمانەکانی پارێزگای نەینەوا نادەن و رێگری لە بازرگانان دەکەن".
H.J