نێچیرڤان بارزانی و نێردەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دیدارێکییان ئەنجام دا
"بەریتانیا لە هاوکاریکردنی کوردستان بەردەوام دەبێت"
K24- ههولێر:
نێچیرڤان بارزانی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له برۆنیس ئێما نیكلسۆن، نێردراوی تایبهتی سهرۆك وهزیرانی بهریتانیا بۆ كاروباری بازرگانیی دهرهوه و جۆن ویكلس، باڵیۆزی بهریتانیا له عێراق و مارتن وار، كونسوڵی بهریتانیا له ههولێر كرد.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێردراوی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بە لێکنزیکبوونەوەی هەرێم و بەغدا دەربڕییوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی دوپات کردۆتەوە بۆ زیاتر گرنگی دان بە کەرتی وەبەرهێنان و ئابووری لە هەرێمی کوردستان.
لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، ستایشی هاوکارییەکانی حکومەتی بەریتانی لە رووی مرۆیی و سەربازییەوە کردووە و هەماهەنگی هەولێر و بەغداش بە گرنگ دەزانێت.
H.J