نێچیرڤان بارزانی و نێردەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دیدارێکییان ئەنجام دا

"بەریتانیا لە هاوکاریکردنی کوردستان بەردەوام دەبێت"

K24- هه‌ولێر:

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ برۆنیس ئێما نیكلسۆن، نێردراوی تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری بازرگانیی ده‌ره‌وه‌ و جۆن ویكلس، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق و مارتن وار، كونسوڵی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر كرد.

بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێردراوی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا خۆشحاڵی خۆی بە لێکنزیکبوونەوەی هەرێم و بەغدا دەربڕییوە و ئامادەیی وڵاتەکەشی دوپات کردۆتەوە بۆ زیاتر گرنگی دان بە کەرتی وەبەرهێنان و ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

لایخۆیەوە نێچیرڤان بارزانی، ستایشی هاوکارییەکانی حکومەتی بەریتانی لە رووی مرۆیی و سەربازییەوە کردووە و هەماهەنگی هەولێر و بەغداش بە گرنگ دەزانێت.

H.J