7 ساڵ زیندانی بۆ "وه‌زیری پێشووتری بازرگانی عێراق" ده‌ركرا
به شێوه‌یه‌كی غیابی سزاكه‌ی بۆ ده‌ركراوه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای عێراق، به تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، سزای غیابی 7 ساڵ زیندانی بۆ مه‌ڵاس محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی، وه‌زیری پێشووتری بازرگانی حكوومه‌تی عێراق و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵا ده‌ركرد.
فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ورده‌كاریی بڕیاری دادگای كه‌تن له به‌غدا، تایبه‌ت به ده‌سپاكی خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه رایانكردووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و پێشتریش له چوارچێوه‌ی دوو گرێبه‌ست "سامانێكی زۆری گشتییان" به هه‌ده‌ر داوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، پێشتر له دوو گرێبه‌ستی نێوان كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ی حكوومه‌ت و كۆمپانیایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی برنج، زیانی 14 ملیۆن و 300 هه‌زار دۆلارییان له حكوومه‌ت داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، دادگا گه‌یشته ئه‌و بڕیاره‌ی سزای 7 ساڵ زیندانی بۆ ئه‌و وه‌زیره و دوو به‌رپرسی دیكه‌ی باڵای وه‌زاره‌ته‌كه ده‌ربكات.
به گوێره‌ی سزای دادگاش، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه، هاوكات سامانه گوازراوه و نه‌گوازراوه‌كانییان ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای كردووه، دادگا ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تی دیكه‌ی ئاراسته‌ی "مه‌ڵاس كه‌سنه‌زانی" كردووه، یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ش بریتییه له واژۆكردنی رێككه‌وتنێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌لایه‌ن براكانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
له ساڵی 2015، دادگای عیراقی، به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ده‌ركردووه، به‌ڵام له هه‌مان رۆژدا به‌غدای جێهێشتووه و چووه‌ته سلێمانی، له‌وێشه‌وه بۆ عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن، كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌وێ بوونه.
مه‌ڵاس محه‌مه‌د كه‌سنه‌زانی، كورده و له‌سه‌ر پشكی (هاوپه‌یمانی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی) له پۆسته‌كه‌دا بووه، دووه‌م وه‌زیری بازرگانییه كه سزای به‌ندكردنی بۆ ده‌رده‌چێت، پێشتریش سزای 21 ساڵ به‌ندكردن بۆ عه‌بدولفه‌لاح سوودانی، وه‌زیری پێشووتری بازرگانی ده‌ركرد، كه ئه‌ندامی حزبی ده‌عوه‌یه و سێپتێمبه‌ری رابردوو، له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆله‌وه له به‌یرووتی پایته‌ختی لوبنان ده‌ستگیركرا و راده‌ستی عێراق كرایه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی، عێراق له پێشه‌نگی وڵاتانی گه‌نده‌ڵدایه و ماوه‌ی 15 ساڵه له سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه‌دا دێت، به‌تایبه‌تیش له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م