نه‌وتی سپی به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كانی سنووری هه‌ولێردا دابه‌ش ده‌كرێت

بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانكراوه‌‌

K24- هه‌ولێر:

بەشدار عەبدولخاڵق خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر بە کوردستان٢٤راگەیاند، ماوەی دوو ڕۆژە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی ھەولێر دەستیان کردووە بەدابەشکردنی نەوت بەسەر پەروەردەکانی سۆران، مێرگەسۆر، رواندز، شەقڵاوە و کەڵەک، تا ئێستاش بڕی ١٧٥ ھەزار لیتر نەوت رەوانە پەروەردەکانی سەر بە سنوری ھەولێر کراوە.

خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمساڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی ھەرێمی كوردستان نەیتوانی وەکو ساڵانی رابردوو نەوت بۆ پەروەردەکان دابین بکات، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بودجەیەکی تایبەتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تەرخانکردووە ونەوت لەبازاڕەکان ده‌كڕێت".

وه‌ك راشیگه‌یاند، "بڕی پارەکە بەدوو قۆناغ خەرج دەکرێت، بەجۆرێک لەقۆناغی یەکەم له‌ 40%ی پارەکە خه‌رج ده‌كرێت و رۆژانەش نەوت بەسەر پەروەردە و قوتابخانەکاندا دابەش دەکەن".

گوتیشی، "كۆی بودجه‌ی ته‌رخانكراو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بریتییه‌ له‌ ملیارێک و ٤٠٠ ھەزار دینار.

ئاشكراشیكرد، "سەرەتا نەوت بۆ ناوچە شاخاویی و ساردەکان دەنێرن، دواتر پڕۆسەکە ھەموو شوێنەکان دەگرێتەوە".

H.B