بومەلەرزە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

لە چەند شارێک هەستی پێکراوە

K24 – هه‌ولێر:

بوومەلەرزەیەك بە پلەی رێختەری 4.3 شاری گیلانی لە رۆژئاوای پارێزگای كرماشان هەژاندووە و لەوێوە رێڕەوی بۆ شاری خانەقینی باشووری كوردستان گرتووە.

ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەك لە پارێزگای كرماشان دروستبووە، ناوەندی بوومەلەرزەكە نزیك شاری گیلان بووە و شایەتحاڵەكان دەلێن، لەھەموو پارێزگای كرماشان و لە شاری خانەقینی باشووری كوردستانی ھەستی پێكراوە.

لە چەند رۆژی  رابردوو چەند بومەلەرزەیەک باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاندووە و زیانێکی زۆری بە چەند شارێکی رۆژهەڵات گەیاندووە.

‌H.J