داقوق.. چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر پۆلیسی فیدرالی
ژماره‌یه‌ك برینداریش هه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش، له گوندی زه‌نقه‌ری سه‌ر به قه‌زای داقووق، هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس، به پله‌ی موقه‌ده‌م به سه‌ختی برینداره.
سۆران كامه‌ران، په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی چه‌كداران، موقه‌ده‌مێكی پۆلیسی فیدرالی، به‌ناوی (ئه‌حمه‌د شاكر) به سه‌ختی برینداره و گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك.
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه په‌یدابووه‌ته‌وه و چه‌ندینجاره هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالی و هێزه عێراقییه‌كانی دیكه.
له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ـه‌وه، هێزه عێراقییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه سه‌قامگیری و ئارامی ناوچه‌كه بپارێزن و مه‌ترسی داعش‌یش له‌سه‌ر ناوچه‌كه ماوه.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان به رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری چه‌ند به‌رپرسێكی دیار، راده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان كرایه‌وه.
قه‌زای داقوق، سه‌ر به پارێزگای كه‌ركووكه و به دووری 40 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشووری شاری كه‌ركووك و هه‌ر سێ پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد، عه‌ره‌ب و توركمانی تێدا ده‌ژی.
ئ. م