به به‌ڵگه.. جبووری به‌زۆر گوندێكی كوردی راده‌ستی عه‌ره‌به‌كان ده‌كات
راكان جبوورى به فه‌رمانێكی كارگێڕی گوندێكی كوردی ته‌عریب ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووك به فه‌رمانێكی كارگێڕی هه‌موو ئاسانكاریێك بۆ عه‌ره‌به هاورده‌كان ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی له شوێنی كورده‌كان له گوندێكی سه‌ر به ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان نیشته‌جێ بكات و گونده‌كه به‌ته‌واوه‌تی ته‌عریب ده‌كات.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانی ژماره 9980 له به‌رواری 26/11/2018 كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان كردووه، جبووری فه‌رمانی كردووه گوندێكی سه‌ر به‌و ناحیه‌یه راده‌ستی 93 خێزانی عه‌ره‌بی هاورده بكات و له فه‌رمانه‌كه‌دا هاتووه، "هه‌موو ئه‌و كۆسپانه لاده‌برێن كه له‌به‌رده‌م گه‌ڕاندنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كان بۆ گونده‌كه هه‌ن، هه‌روه‌ها كارئاسانی ته‌واو بۆ نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه له ناو خانووی كورده‌كانی ئه‌و گونده ده‌كرێن".
له په‌راوێزی فه‌رمانه‌كه‌ی پارێزگاری سه‌پێندراوی كه‌ركووكیشدا دووپاتكراوه‌ته‌وه، "پێویسته ئه‌و فه‌رمانه له‌ماوه‌ی 15 رۆژ له ده‌ركردنی جێبه‌جێ بكرێت".
هه‌رچه‌نده جبووری ناوی ئه‌و گونده‌ی نه‌هێناوه، به‌ڵام له فه‌رمانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به نووسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان كردووه، كه پێشتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشكه‌ش به پارێزگای كه‌ركووك كراوه.
دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و سه‌پاندنی پارێزگارێكی نوێ بۆ شاری كه‌ركووك، پرۆسه‌ی ته‌عریب به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له سنووری ئه‌و پارێزگایه ده‌ستیپێكردووه و، رۆژانه خێزانه كورده‌كان له‌سه‌ر ماڵ و حاڵه‌كانیان ده‌رده‌كرێن و عه‌ره‌بی هاورده له‌شوێنی ئه‌وان نیشته‌جێ ده‌كرێن.
H.B

