كه‌جه‌كه: يه‌كێتى خۆى چه‌ماندووه
به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی قه‌بووڵ ناكه‌ن
K24 – سلێمانى:
كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) رايگه‌ياند، یه‌كێتی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و فشاری توركیا باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری پارێزگای سلێمانی داده‌خات.
كه‌جه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشيگه‌ياندووه، ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی قه‌بووڵ ناكه‌ن و ئه‌و بڕیاره‌ش زیان به یه‌كێتی ده‌گه‌یه‌نێت.
كه‌جه‌كه ئاشكراشيكردووه، یه‌كێتی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و فشاری توركیا باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری پارێزگای سلێمانی داخستووه و یه‌كێتی خۆی بۆ فشاره‌كانی توركیا چه‌ماندووه‌ته‌وه.
كه‌جه‌كه ده‌شڵێت: ئه‌و بڕیاره‌ی یه‌كێتی ناكۆكه له‌گه‌ڵ رێبازی مام جه‌لال و رێبازی راست و دروست بۆ یه‌كێتی، رێبازی مام جه‌لاله.
له به‌ياننامه‌كه‌دا جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، كه نابێت یه‌كێتی دژی رێكخستنێكی كورد هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و دژی ئه‌و ته‌ڤگه‌ره بێت، چونكه ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ پاراستنی وڵات گونجاو نییه.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، به بیانووی نه‌بوونی مۆڵه‌ت، باره‌گاكانی ته‌ڤگه‌ری ئازادی له سنووری پارێزگای سلێمانی له لايه‌ن ئاسايشه‌وه داخران، ئه‌مه له كاتێكدايه چه‌ندين ساڵه ئه‌و لايه‌نه باره‌گاى كردووه‌ته‌وه و ئاماده‌يى هه‌بووه له گۆڕه‌پانى سياسى له سنوورى پارێزگاى سلێمانيدا.