قەڵای خورماڵ هەڕەشەی لەناوچوونی لەسەرە
شوێنەوارناسان هۆشداری دەدەن
K24- ههولێر:
شوێنەوارناسانی ھەڵەبجە نیگەرانن لە پەراوێزخستنی قەڵای كۆنی خورماڵ، كە مێژووەكەی بۆ دوو ھەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
بە گوتەی شوێنەوارناسان، ئەم شوێنەوارە مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، بەڵام ئەگەر بێت و گرنگی پێ بدرێت سوودێكی زۆری دەبێت.
سمکۆ سالار، بەڕێوەبەری شارەدێی خورماڵ، بە کوردستان24ی راگەیاند: "قەڵای خورماڵ دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شارهدێی خورماڵ و مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ بەرلە ئێستە"
دەشڵێت: "لەڕوی سیاسی و مێژوویی و ئابورییەوە لە سەردەمە جیاجیاکاندا كاریگهری خۆیی ههبووه، بەڵام ئەم شوێنەوارهو بهشێكی زۆر له شوێنهوارهكانی تر لهبهردهم مەترسی لەناوچونی یەکجاری دان".
H.J