14 تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیر کران
بە دوو تاوانی جیاواز دەستگیرکراون
K24- ههولێر:
لەماوەی یەک هەفتەی رابردوو، بنکەی پۆلیسی راپەڕین سەر بە پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، 14 تۆمەتباری دەستگیر کردووە و رووبەڕووی یاسای کردوونەتەوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: "سیانزە لەو تۆمەتبارانە بە تۆمەتی فیڵكردن لە هاووڵاتیان دەستگیركراون و تۆمەتبارێكی تریش بە پێی ماددەی 408 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیركراوە".
لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینەوە لە لایەن بنكەی پۆلیسی راپەڕینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتباران كراوەتەوە.
H.J