لێزمە باران دەست پێدەكات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەو شەپۆلە بارانبارینەی رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە ئەمڕۆش كاریگەری لەسەر ناوچەكانی كوردستان دەبێت و لە ھەندێك كاتدا لێزمە باران دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری باراناوی دەبێت و لە ھەندێك كات لێزمە باران دەبێت و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت.

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەوردا دەبێت.
