پۆلیسی سلێمانی پێنج تۆمەتباری دەستگیر کرد
"هەوڵی رفاندنی هاووڵاتییانیان داوە"
K24 – ههولێر:
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی پێنج تۆمەتبار دەستگیر دەکات کە تاوانی جیاوازیان ئەنجامداوە.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی: " یەکێک لەو تاوانبارانە چەند کەسێکی بە چەقۆ بریندار کردووە و دوو تاوانباری دیکەش هەڕەشەیان لە هاووڵاتیان کردووە و هەوڵی رفاندنیان داوە".
هەر بەگوێرەی بڵاوکراوەکە: "تۆمەتبارێكی تر بە پێی ماددەی 2 ی مۆبایل دەستگیر كراوە و تاوانبارێکی دیکەش سێ فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە".
بنکەکانی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد و هەواری شار بە چالاکییەکان هەستاون و تۆمەتبارانیان رووبەڕووی یاسا کردۆتەوە.
H.J