شایستەی دارایی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی هه‌رێم و به‌غدا هاوتا ده‌كرێت
ئامانج ره‌حیم: حكوومه‌تی هه‌رێم زانیاری تەواوی کەسوکاری شەھیدان وزیندانیانی سیاسی ناردووه‌ته به‌غدا

K24 - هه‌ولێر:
ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە فەرمانی دیوانی ژمارە 98 لە 13/11/2018، ماوه‌ی 30 ڕۆژی دەستنیشان کردووە بۆ تەواوکردنی کارەکانی لیژنەی ھاوبەشی ھەرێم و بەغدا بۆ یەکخستنی شایستەی دارایی و ئیمتیازاتی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و زیندانیانی سیاسی قارەمان لە ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ ھاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی بە گوێرەی بریاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 26ـی ساڵی 2018".
ئامانج ره‌حیم له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، وێنه‌یه‌كی ئه‌و نووسراوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نوسیووویه‌تی: "دڵسۆزان لە ھەرێم و بەغدا ھەوڵەکانیان بەردەوامه بۆ بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە، من گەشبینم پشت بەست بە ماددەی 132ـی دەستوور و بریاری تەشریعی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 26ـی ساڵی 2018، ھەڵوێستی ئەرێنی فه‌رمی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی، ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ بکرێت".
سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە ناو داواکارییەکانی خۆی بۆ لیژنەی ھاوبەشی پێداچوونەوەی بوودجەی 2019 لە نێوان حکومەتی عێراق و لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، داوای تەرخانکردنی پارەی پێویستی بۆ ئەم بابەتە کردووه و لە ھەمان کاتدا زانیاری تەواوی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی نێردراوە بۆ بەغدا".