یەكێتی كارنامەیەكی هەمەلایەنی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێ گەڵاڵە كردووە
یه‌كێتی: دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان ناجێگیره و بڕیاره نادهستوورییهكانیش ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رۆژنامه‌وانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، هه‌ریه‌ك له ته‌وه‌ره‌كانی عێراق، هه‌رێمی كوردستان، ره‌وشی كه‌ركووك و باردۆخی ناوخۆی ئه‌و حزبه تاووتوێكراوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، یه‌كێتیی پێیوایه ره‌وشی ئێستای عێراق، ده‌رفه‌تێكی له باره بۆ ده‌سپێكردنی گفتوگۆی به‌رپرسیانه له نێوان "هه‌رێم و ناوه‌ند" بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان و به‌دیهێنانی مافه دهسوورییهكانی گه‌لی كوردستان، هاوكات دووپاتیش له یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری ده‌كه‌نه‌وه.
تایبه‌ت به ره‌وشی سیاسی هه‌رێمی كوردستانیش، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیدا ئاماژه به‌وه كراوه، یەكێتی كارنامەیەكی هەمەلایەنی بۆ بەشداریكردن لە كابینەی نوێ گەڵاڵە كردووه و ئامانجیشی"باشتركردنی گوزەرانی خەڵكی كوردستان‌و چارەسەركردنی كێشە و كەموكورییەكانی حوكمڕانی لە هەموو بوارەكاندا".
له باره‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمیش، له راگه‌یه‌ندراوه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه،
دۆخی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی به دۆخێكی ناجێگیر و نائاسایی وه‌سفكردووه و "هەوڵ و بڕیارە نادەستوورییهكانیش" له‌و ناوچانه رەتدەكاتەوە، دووپاتیش له كۆتاییهێنان بەو دۆخە نەخوازراوە ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به دۆخی ناوخۆی حزبه‌كه‌ش، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هەڵسەنگاندنی بۆ كاروباری ئۆرگان و دامودەزگاكانی حزب، چۆنێتی چارەسەركردنی كەموكوڕییەكان كردووه.
ئ. م