حكوومه‌تی هه‌رێم به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی بوشی باوك هاوسۆزی خۆی راگه‌یاند
"جیهان پیاوێكی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا"
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی جۆرج بوشی باوك، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی هاوسۆزی راگه‌یاند.
Saddened to hear of the passing of former President George Herbert Walker Bush. The U.S. and the entire world lost a great statesman. I offer my sincere condolences to the entire Bush family and all those who were inspired by him. #RIPBush41
— Falah Mustafa (@FalahMustafa) December 1, 2018
له په‌یامه‌كه‌یدا كه به زمانی ئینگلیزی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، فه‌لاح مسته‌فا رایگه‌یاند، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رانسه‌ری جیهان به كۆچی دوایی جۆرج بوشی باوك پیاوێكی گه‌وره‌یان له‌ده‌ستدا".
ئه‌مڕۆ جۆرج بوشی باوك، سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی 94 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی كۆچی دواییكرد.
بوشی باوك له‌نێوان ساڵانی 1989 بۆ ساڵی 1993 بۆماوه‌ی 4 ساڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بوو و، باوكی جۆرج ده‌بلیو بوش بوو، كه بۆ دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2009 ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو.
H.B