سێ بڕیاری گرنگ رێگریكردن له ده‌رمانی ساخته له هه‌رێمی كوردستان ده‌درێن
بڕیاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌رمانی ساخته ده‌درێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌ندیكای ده‌رمانسازان له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و نه‌هێشتنی ده‌رمانی ساخته و رێگریكردن له فرۆشتنیان به هاووڵاتیان ده‌رده‌كات.
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌میر شیت، نه‌قیبی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان رایگه‌یاند، "به پشتبه‌ستن به بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ندیكاكه‌مان ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌پێناو سه‌لامه‌تیی ته‌ندرووستی هاووڵاتیانی كوردستان ده‌ركرد".
شیت گوتی: "بڕیاره‌كان پێكهاتوون له یه‌كه‌م: فرۆشتنی هه‌ر جۆره ده‌رمانێك كه كارتی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی و كوالیتی كۆنترۆڵی پێوه نهلكێندرابێت قه‌ده‌غه‌یه و بۆ ئه‌و كارگه‌یه ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه كه لێی درووستكراوه. دووه‌م بڕیاریش بریتییه له: داخستنی هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك كه به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی ده‌رمان به هاووڵاتیان ده‌فرۆشێت".
نه‌قیبی سه‌ندیكای ده‌رمانسازانی كوردستان گوتیشی: "سه‌ندیكاكه‌مان ژماره‌یه‌ك پشكنه‌ری له سه‌رجه‌م لقه‌كانی ده‌ستنیشان كردووه، بۆئه‌وه‌ی به‌مه‌به‌ستی پشكنین سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌كان بكه‌ن" و دووپاتیشیكرده‌وه، "پشكنهرهكانمان ئاماده‌ن هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ر لێژنه‌یه‌ك بكه‌ن كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكبهێندرێن و ئاماده‌ین بۆ پشكنین له‌گه‌ڵیان سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌كان بكه‌ین".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه باریف زاهیر، ئه‌ندامی سه‌ندیكای ناوبراو له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: "داوا له هه‌ر لێژنه‌یه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی سه‌ندیكاكه‌مان ده‌كه‌ین، كه بۆ مه‌به‌ستی پشكنین سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌كان ده‌كه‌ن، به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌یان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پشكنه‌رانی سه‌ندیكاكه‌مان بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی نوینه‌رانی ئێمه‌ش یاوه‌ریان بكه‌ن".
H.B