هونەرمەندێکی بواری نواندنی شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
لە چەندین بەرهەمی دیاری نواندن بەشداری کردووە
K24 – ههولێر:
دوێنی شەممە 01/12/2018 کاتژمێر 6ی ئێوارە، هونەرمەندی ناسراوی بواری نواندنی شاری سلێمانی، کەمال محەمەد موستەفا کوردی ناسراوە بە کەمال دڵشاد بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
کەمال دڵشاد لە شاری سلێمانی لە خێزانێکی هونەر دۆست لە ساڵی 1945 لە دایکبووە و جیا لە کارە هونەرییەکانی، وەک مامۆستای قوتابخانە خزمەتی بە شارەکەی کردووە.
هونەرمەند لە دراماکانی ژاڵە، نمە خان، رێحانە، گوڵچین و خەیاڵ رۆستەم رۆڵی گێراوە و لە چەندین کاری شانۆ و سینەمایی دیکەش بەشداری کردووە.
H.J