كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ راگەیاند.

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان تەمێكی كەمی دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لە ھەندێك ناوچەی شاخاوی ئەگەری بارانێكی كەم ھەیە.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

چەند رۆژێك لەمەوبەر شەپۆلێكی بارانبارین رووی لە ھەرێمی كوردستان كرد و بەھۆی بارانی بە خوڕ لە چەند ناوچەیەك لافاو دروستبوو.