به‌هۆی هه‌وره برووسكه پێشمه‌رگه‌یه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا
هه‌وره برووسكه له باره‌گاكه‌یانی داوه
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به‌هۆی هه‌وره برووسكه، پێشمه‌رگه‌یه‌ك له میحوه‌ری زوورگه‌زراوی مه‌خموور گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشمه‌رگه‌كه ناوی حوسەین حوسێن مزوورییه و پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌ی بارزان بووه، كاتێك هه‌وره برووسكه له باره‌گاكه‌یانی داوه له به‌رزاییه‌كانی زوورگه زراو له نزیك مه‌خموور، گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی گوندی (شیڤێ)یه و نیشته‌جێ قه‌زای سۆرانی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێره، ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تیشی له به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراو بووه.
ئ. م