نرخی ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریكرا
خشتهی كارهبای مۆلیدهكان له سلێمانی بهمجۆره دهبێت
K24 - ههولێر:
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە مانگی تشرینی دووەم (44) دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی تشرینی دووەم دیاریكرا.
پهیجی فهرمی بهڕێوهبهرایهتی كارهبای سلێمانی بڵاویكردهوه، سیروان محەمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە 44 دینار بۆ مانگی 11 دیاریكرا، مۆلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان 180 بۆ 200 كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە نێوان 8000 بۆ 9000 هەزار دینار دەبێت، بەوەش نرخی ئەمپێرێك لە گەرەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه جیاوازە.
سەبارەت بە بەرنامەی كاركردنی مۆلیدهكان بۆ مانگی دوازدە، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی گوتی: "بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر 1:00 ی پاشنیوەڕۆ بۆ 1:00 شەو، و بەیانیانیش كاتژمێر 7:00 - 8:30 بەیانی دەبێت، لەوماوەیەدا كارەبای نیشتیمانی بڕا پێویستە مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاووڵاتیان دابین بكەن، ، بەڵام رۆژانی هەینی بەیانیان كار ناكەن و لەبڕی ئەوە پێش نیوەڕۆیان كاتژمێر 11:30 كار بە مۆلیدەكان دەكەن".
گوتیشی: "لە كۆبونەوەكەدا، ئەو خاڵە دووپات كرایەوە كە پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی 15 خوهلەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە".
سەبارەت بە نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان نرخی كیلۆواتێك بە (228) دینار دیاریكرا، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان 11 كەیڤی بوو ئەوا 5 دینار و وێستگەكەی 33 كەیڤی بوو 10 دیناری بۆ زیاد دەكرێت.
ئ. م