سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بوش دەكات
رۆڵێكی سه‌ره‌كی له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین هه‌بوو
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی (جۆرج بوشی باوك)، سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆكی پێشووتری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی وێبسایتی فه‌رمی بارزانی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشی بۆ سەرۆك جۆرج دەبلیو بوش كوڕی گەورەی بوشی باوك و سەرۆكی پێشووتری ئەمەریكا ناردووە و تێیدا هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بە خانەوادەی بوش ڕاگەیاندووە.
جۆرج هێربه‌رت وۆكه‌ر بوش، له 12ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 1924 له ویلایه‌تی ماساچیوسێتسی ئه‌مه‌ریكا له دایكبووه، له ساڵی 1989 تا ساڵی 1993 وه‌كو 41ه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبژێردرا و رۆژی 30ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2018 كۆچی دوایی كرد.
جۆرج بوشی باوك، له ساڵی 1991، رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوو له دامه‌زراندنی ناوچه‌ی دژه‌فڕینی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی گه‌لی كورد له هێرشه‌كانی رژێمی به‌عس، كه خۆی له بریاری 688ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بینێته‌وه.
ئ. م