جارێكی دیكه بومه‌له‌رزه ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی هه‌ژاند
بۆماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك قه‌زای كه‌لاری له باشووری پارێزگای سلێمانی هه‌ژاند و لهرینهكهی بۆ ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له سنووری قه‌زای كه‌لار رایانگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر سه‌نته‌ری قه‌زاكه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گرته‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی بۆماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، یهكشهكممهی رابردوو، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراق و وڵاتی كوێتی به گوڕی 6.3 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی خوله‌كێك هه‌ژاند، وێڕای روخانی ژماره‌یه‌ك خانوو و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون، چه‌ندین كه‌سیش له شوێنه جیاوازه‌كان بوونه قوربانی، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی قه‌سری شیرین و سه‌رپێلی زه‌هاو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
دواتریش چه‌ند پاشه بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرته‌وه.
H.B