په‌رله‌مانتارێكى پێشووى يه‌كێتى ره‌خنه له بێده‌نگى فوئاد مه‌عسوم له باره‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ده‌گرێت
دكتۆر سيروان ئه‌حمه‌د كتێبى (چه‌ند لاپه‌ڕه‌يه‌ك له رۆژانى ژيانم)ـى به چاپ گه‌ياند
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له ريزى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، دكتۆر سيروان ئه‌حمه‌د كتێبى (چه‌ند لاپه‌ڕه‌يه‌ك له رۆژانى ژيانم)ـى به چاپ گه‌ياند و تێيدا راستيى چه‌ند رووداو و هه‌ڵوێستێكى سياسى ده‌گێڕێته‌وه و دووپاتيشى ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌ى له شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر روويدا ئه‌نجامگيرى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى نه‌بووه، كه ئه‌و له كتێبه‌كه‌يدا دووپاتيده‌كاته‌وه كه شانازى به ريفراندۆمه‌وه ده‌كات و ره‌خنه‌ش له فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆكى پێشووى كۆمارى عێراق ده‌گرێت سه‌باره‌ت به بێده‌نگى له ئاست رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ردا.
بيره‌وه‌رييه‌كانى دكتۆر سيروان له توێى 270 لاپه‌ڕه به چاپ گه‌يه‌ندراون و جگه له بيره‌وه‌رييه‌كان ژماره‌يه‌ك به‌ڵگه‌نامه و ده‌ستنووس و وێنه‌ى په‌يوه‌ست به ناوه‌ڕۆكى بيره‌وه‌رييه‌كان به چاپ گه‌يه‌ندراوون.
له بيره‌وه‌رييه‌كانيدا، نووسه‌ر تيشكى خستووه‌ته سه‌ر وێستگه‌كانى ژيانى كۆمه‌ڵايه‌تى و سياسى و ئابوورى خۆى و پله‌كانى خوێندن و چالاكييه ئاينى و سياسى و كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى.

سه‌باره‌ت به كانديد بوونى بۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دكتۆر سيروان باسى له‌وه كردووه، كه جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى پێشووترى عێراق به شێوه‌يه‌كى تايبه‌ت بانگهێشتى كردووه و ئه‌وى كانديد كردووه بۆ ئه‌ندامێتى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران.
له به‌شێكى ديكه‌ى بيره‌وه‌رييه‌كانيدا، دكتۆر سيروان باسى له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه ئێستاش پشتيوانى له ريفراندۆم ده‌كات و هه‌رگيز لێى په‌شيمان نييه. له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: "من بۆ خۆم ئه‌و رۆژه‌م به خۆشترين رۆژى ژيانم زانيوه و به سه‌ر به‌رزييه‌وه به‌شداريم تێدا كردووه و هيچ په‌شيمان نيم لێى". وه‌ك ئه‌وه‌ى له لاپه‌ڕه 228ى كتێبه‌كه‌دا هاتووه.
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌ريش، نووسه‌رى كتێبه‌كه ده‌ڵێت: "بۆ مێژوو ده‌ڵێم كاره‌ساتى 16ى ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامى ريفراندۆم نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌مێك بوو دوژمنان و نه‌يارانمان له بۆسه‌دا بوون بۆ له‌باربردنى ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد له كوردستان و ناوچه داگيركراوه‌كان به تايبه‌تى شارى كه‌ركووك و خورماتوو . با ناحه‌زان و دوژمنان باش بزانن رۆژێك دێت ئه‌نجامى ريفراندۆم وه‌ك كارتێك نه‌وه‌ى ئاينده سه‌ربه‌خۆيى پێى به‌ده‌ست ده‌هێنن".

سه‌باره‌ت به رۆڵى سه‌رۆك كۆمار له سه‌روبه‌ندى رووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ردا، دكتۆر سيروان له لاپه‌ڕه 242ى كتێبه‌كه‌يدا ره‌خنه‌ى له فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى پێشووى عێراق گرتووه و نووسيويه‌تى: "به‌داخه‌وه هيچ رۆڵێكى نه‌بوو... هه‌ر كه‌سێكى تر له جێى ئه‌و بوايه ده‌بوو ده‌ست به جێ ده‌تى له كار بكێشايه‌ته‌وه له كاتى ئه‌و په‌لاماردانه‌ى كه بۆ سه‌ر كه‌ركووك و خورماتوو كران له لايه‌ن حه‌شدى شيعييه‌وه، نه ده‌ستى له كار كێشايه‌وه و نه سكاڵاشى دژ به‌و هێرشه دڕندانه‌يه له‌سه‌ر عه‌بادى تۆمار كرد له دادگاى فيدراڵ".
له باره‌ى رۆڵى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، ئارام شێخ محه‌ممه‌ده‌وه، دكتۆر سيروان له لاپه‌ڕه 143ى كتێبه‌كه‌ى نووسيويه‌تى: "ده‌بوو بێته ده‌نگ له ئاست ئه‌و هه‌موو بڕيارانه‌ى سه‌باره‌ت به كورد درا له دواى ريفراندۆم له په‌رله‌مانى عێراق ده‌يتوانى زۆر شت بكات به‌ڵام نه‌يكرد. له بيرمه كاتێك ئێمه له په‌رله‌مان بووين كاك عارف ته‌يفور زۆر جار نه‌يده‌هێشت بڕيارێك كه پێشێلكردنى مافى كوردى تێدا بێت تێپه‌ڕ بێت واته قبوڵى نه‌ده‌كرد، ده‌بوو شێخ ئاراميش ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌كار بهێنايه، نه‌ك بێده‌نگى".
ئ.ر
