بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان لە چەند ناوچەیەك باران دەبارێت.

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت لە ھەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە ئاسمان لە نیمچە ھەور دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەكاتەكانی ئێوارەدا لە ھەندێك شوێن باران دەبارێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی