پارتی مەسروور بارزانی بۆ پێكهێنانی حكوومهت دیاریكرد
پۆستی داهاتووی نێچیرڤان بارزانی یهكلایی كرایهوه
K24 – ههولێر:
ئهنجوومهنی سهركردایهتی پارتی دیموكراتی كوردستان مهسروور بارزانی وهك كاندیدی سهرۆك وهزیرانی داهاتووی ههرێمی كوردستان دیاریكرد و پۆستی داهاتووی نێچیرڤان بارزانیشی یهكلایی كردهوه.
وێستگەكانی ژیانی مەسروور بارزانی
مەسروور بارزانی، ساڵی 1969 لەدایکبووە.
ساڵی 1985 لە تەمەنی 16 ساڵی بووەتە پێشمەرگە و بەشداری شۆڕشی گوڵانی کردووە.
بەشدارییەکی کارای لە داستانی خواکوڕک کردووە لە ساڵی 1988.
ساڵی 1987 خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو كردووە.
بەشداری لە راپەڕینی ئاداری ساڵی 1991 کردووە.
ساڵی 1997 بەكالۆریوسی لە بەشی خوێندنی نێودەوڵەتی لە زانكۆی ئەمەریكی لە واشنتن وەرگرتووە و لە ھەمان زانكۆ بۆ ماستەر لە بواری ئاشتی و چارەسەریی قەیرانەكان خوێندوویەتی.
ساڵی 1998 گەڕاوەتەوە کوردستان.
لە کۆنگرەی 12ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ سەرکردایەتی ئەو حزبە هەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرا.
ساڵی 1998 بووە بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی پاراستنی کوردستان.
لە ساڵی 2010 بە دەنگی یەکەمی ئەندامانی کۆنگرەی 13ـی پارتی بۆ سەرکردایەتی پارتی هەڵبژێردرایەوە و بووەوە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.
لە ساڵی 2012 بووهته راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
ساڵی 2005 دەزگای خێرخوازی بارزانی نەمری دامەزراندووە، کە رۆڵێکی کارایی هەبووە لە هاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و لێقەوماوانی کوردستان و ناوچەکە.
دامەزرێنەر و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستانە لە دهۆک.
بەشدارییەکی کارا و کاریگەرییەکی بەهێزی هەبوو لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە، لە رووی بەشداری راستەوخۆ لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە و شەڕی هەواڵگری.
پەیوەندییەکی فراوانی هەیە لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و رۆڵێکی کاریگەری هەبووە بۆ فراونکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی بۆ خزمەتی کوردستان.
لە سەرخستنی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان رۆڵیکی کارا و کاریگەری هەبوو.
مەسرور بارزانی خێزاندارە و سێ کوڕ و کچێکی هەیە.
زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی دەزانێت.