وەزارەتی تەندروستی لەسەر تەقەكردن لە پزیشكەكەی سلێمانی ھاتە دەنگ
داوا دەكرێت گیانی پزیشكان پارێزراو بێت
K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی دوێنێ لە شاری سلێمانی تەقە لە پزیشكێك كرا و برینداركرا، وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێكدا داوا دەكات، گیانی پزیشكان پارێزراوبێت و تاوانباری ئەو رووداوەش دەستگیر بكرێت و بدرێتە دەستی دادگا و سزا بدرێت.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی ھاتووە: "ده‌ستێكی چه‌په‌ڵ و ترسنۆكی دژ به مرۆڤایه‌تی، هێرشی كرده سه‌ر د.كەمال ئه‌حمه‌د، مامۆستای زانكۆ و پزیشكی پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری، پزیشكێكی دڵسۆز، كارامه و خزمه‌تگوزار بۆ نه‌خۆش، وێڕای سه‌ركۆنه‌ی توندی ئه‌و تاوانه، داوا له وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ و ده‌زگا باڵاكانی ئاسایش له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه تاوانبار ده‌سگیر بكه‌ن و بیده‌نه ده‌ستی دادگا و سزای دادپه‌روه‌رانه بدرێت".
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاندووە: "داواكاریمان له ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت دووپاتده‌كه‌ینه‌وه به پێویستی پاراستنی گیانی پزیشكان و رێزگرتنیان وه‌ك سه‌رمایه‌یه‌كی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گرنگ".