له سلێمانى پزيشكێك درايه به‌ر فيشه‌ك
گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتن
K24 – سلێمانى:
له نۆڕينگه تايبه‌ته‌كه‌ى خۆي‌دا، له شه‌قامى ئۆرزدى ناو بازارى شارى سلێمانى، پزيشكێك ته‌قه‌ى لێكرا و به سه‌ختى بريندار كرا.
بەگوێرەی راگەیندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، دوێنی دووشەممە، کاتژمێر 4:30، کەسێک لە نۆرینگەکەی خۆی تەقەی لە د. کەمال ئەحمەد سەعید کردووە و بە سەختی بەرینداری کردووە.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی ئاشکرایکردووە، تەقەکەرەکە دەمانچەی بێ دەنگی بەکارهێناوە و دوو گولـلەی لە قوربانییەکە داوە، ئێستاش د. کەمال لە ژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە.