كەشناسی پێشبینی لێزمە باران دەكات
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بارانبارین ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و سبەی لە ھەندێك ناوچە لێزمە باران دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت لە ھەندێك ناوچە باران دەباێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی رایگەیاندووە، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ھەور و باراناوی دەبێت و ئەگەری ھەورە تریشقە ھەیە و لە ھەندێك ناوچەش لێزمە باران دەبێت.
