وادەی داخستنی خاڵە گومرگییەکانی کەرکووک و نەینەوا ئاشکرا دەکرێت
خاڵە گومرگییەکانی سەر رێگای کەرکووک هەڵدەگیرێن
K24 – ههولێر:
بڕیارە ئەمڕۆ خاڵە گومرگیەکانی نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و نەینەوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کەرکووک بە پەیامنێری کوردستان24ی راگەیاند: "سەرۆکی دەستەی گومرگەکانی عێراق لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بە راکان سەعید، پارێزگاری سەپێندراوی کەرکووکی راگەیاندووە، خاڵە گومرگیەکانی نێوان کەرکووک و هەرێمی کوردستان هەڵبگرێت"
ئاشکراشیکردووە: "تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بڕیارەکە دەچێتە واری جێبەجێکردن و خاڵی گومرگی نێوان کەرکووک لەگەڵ هەریەک لە سلێمانی و هەولێر هەڵدەگیرێت".
ئەمەش لە کاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ دوو کاتژمێر خاڵی گومرگی کەرکووک لەگەڵ هەولێر و سلێمانی هەڵگیرابوو، بەڵام دواتر جارێکی دیکە کارەکانیان دەستپێکردەوە.
هاوکات بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24 بەیانی ئەمڕۆ خاڵە گومرگییەکانی نێوان پارێزگای نەینەوا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەڵگیراون.