داواى وه‌رگرتنه‌وه‌ى متمانه له وه‌زيرێكى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كرێت
ده‌نگدان بۆ له‌كارلادانى وه‌زيرى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق بكرێت
K24 – به‌غدا:
ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران داوايانكرد، له خشته‌ى كارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، ده‌نگدان بۆ له‌كارلادانى وه‌زيرى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق بكرێت.
به گوێره‌ى نووسراوى ئه‌و نوێنه‌رانه، داواكراوه، نه‌جم روبه‌يعى له پۆستى وه‌زيرى په‌يوه‌ندييه‌كان لاببرێت به‌و پێيه‌ى رێككاره‌كانى ياساى دادوه‌رى و لێپرسينه‌وه ده‌يگرێته‌وه.
فه‌لاح حه‌سه‌ن زه‌يدان، داوايه‌كى ئاراسته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كردووه و واژووى ژماره‌يه‌ك نوێنه‌رى هاوپێچ كردووه له‌گه‌ڵى.

