هێزه ئه‌منییه‌كان به‌چه‌ك رووبه‌ڕووی خۆپیشانده‌رانی به‌سره بوونه‌وه
هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینایه‌ی پارێزگایاندا
K24- هه‌ولێر:
له به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی چاكه‌ت زه‌ردانی شاری به‌سره، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینایه‌ی پارێزگایاندا و له ئه‌نجامدا گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران روویدا.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی شاری به‌سره‌ش، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران چه‌كه‌كانیان به‌كارهێنان و خۆپیشانده‌رانیش به دار و به‌رد رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا هیچ زیانێكی گیانی نه‌زانراوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایانكرد، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و شاره بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ده‌نگی خه‌ڵك، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی چالاكوانان كردووه و، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ژماره‌یه‌ك كامێرامان و رۆژنامه‌نووسیش ده‌ستگیر كراون، كه رۆماڵی رووداوه‌كانیان ده‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا له خۆپیشاندانه‌كانی شاری پاریس به چاكه‌تی زه‌رد رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و ئه‌و پۆشاكهیان كرده درووشمی خۆپیشاندانه‌كانیان له دژی گرانبوونی نرخی سووته‌مه‌نی، خۆپیشانده‌ران و چالاكوانانی شاری به‌سره‌ش هه‌مان درووشمی پۆشاكییان دایه به‌ر خۆپیشاندانه‌كانیان.
H.B