په‌رله‌مانی عێراق له تێپه‌ڕاندنی پۆسته وه‌زارییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو
دانیشتنه‌كه بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه دواخرا
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی گرژی نێوان كوتله‌كانی ناو په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا شكستی هێنا و نه‌یتوانی ده‌نگ به‌و 8 كاندیده بدات، كه عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی كاندید كردبوو، كه تائێستا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، دوای ئه‌و گرژیانه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان روویاندا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به فه‌رمی دانیشتنه‌كه‌ی دواخست.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی حه‌لبووسی، "ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به فه‌رمی دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست".
پێشتریش په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان لایه‌نه‌كان درووست بوو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی سائیرون، نه‌سر، میحوه‌ری وه‌ته‌نی, یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه، به‌ڵام به‌هۆی به‌شداریكردنی 168 په‌رله‌مانتار له دانیشتنه‌كه‌دا، نیسابی یاسایی ته‌واو بووه و، پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پۆستی ئه‌و 8 وه‌زیرانه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت به‌رده‌وامه، كه تائێستا پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به كوتله جیاوازه‌كانی ناو په‌رله‌مان بووه‌ته شه‌ڕیان و به مست و شه‌ق رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه.
دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ته به متمانه‌دان به‌و 8 وه‌زیرانه‌ی كابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه تائێستا پۆسته‌كانیان پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه.
H.B