هاتووچۆى هه‌ولێر ناوه‌ندێكى ڤى ئاى پى بۆ راييكردنى مامه‌ڵه ده‌كاته‌وه
بڕياره سبه‌ى ئه‌و ناوه‌نده بكرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر ناوه‌ندێكى ڤى ئاى پى بۆ ئه‌و هاووڵاتيانه ده‌كاته‌وه، كه له شاره‌كانى ديكه‌وه سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه ده‌كه‌ن بۆ تۆماركردنى ئۆتۆمبێله‌كانيان، يان بۆ نوێكردنه‌وه‌ى ساڵيانه‌يان.
بڕياره سبه‌ى ئه‌و ناوه‌نده بكرێته‌وه و تێيدا سه‌رجه‌م كاره‌كانى تۆمار و راییكردنی مامه‌ڵه‌كانی تێدا ده‌كرێت هاوشێوه‌ی به‌ڕێو‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆرت و له‌كاتی چاوه‌ڕوانی هاووڵاتی هه‌موو پێداویستیيه‌كانی پشوودانى بۆ دابین ده‌كرێت.
.jpg)

.jpg)