دووشه‌ممه‌ی داهاتوو كرایه پشووی فه‌رمی
ساڵێك به‌سه‌ر راگه‌یاندن سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا تێپه‌ڕ ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "به‌بۆنه‌ی یه‌كه‌م ساڵیادی راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا، بڕیاردرا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو بكرێته پشووی فه‌رمی".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریداوه، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا، دووشه‌ممه‌ی داهاتوو، به‌رواری 10/12/2018 ، ده‌وامی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگا و فه‌رمانگه حكوومییه‌كان بكرێته پشووی فه‌رمی".
تائێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕیارێكی له‌مباره‌یه‌وه رانه‌گه‌یاندووه، ئاخۆ ئه‌و بڕیاره له پارێزگاكانی هه‌رێمیش جێبه‌جێ ده‌كرێت یاخۆد نا.
هه‌رچه‌نده له 10ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی به‌سه‌ر رێكخراوی داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام تائێستاش لێره و له‌وێ هێرش و كرده‌وه‌ی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب و ئۆتۆمۆبیلی مینڕێژكراو له‌لایه‌ن شانه نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه له ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌درێن، به‌شێوه‌یه‌ك كه له هه‌ندێ شوێن به‌شه‌و كۆنترۆڵی ته‌واویان به‌ده‌سته‌وه‌یه و به‌ڕۆیش خۆیان ده‌شارنه‌وه.
H.B