دادگا سزای زیندانیكردنی ده‌میرتاش په‌سه‌ند ده‌كات
هه‌ده‌په: دادگای توركیا به فه‌رمان بڕیار ده‌دات
K24 - ھەولێر
دادگای تاوانه گەورەكان له ئیستانبۆڵ سزای زیندانیكردنی ده‌میرتاش په‌سه‌ند ده‌كات و هه‌ده‌په‌ش دووپاتیی ده‌كاته‌وه دادگای توركیا سه‌ربه‌خۆ نییه و به فه‌رمان بڕیار ده‌دات.
سزای زیندانیكردنی هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش په‌سه‌ندكرا.
دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی له ئیستانبۆڵ بڕیاری 26ی له باره‌ی ده‌میرتاشه‌وه په‌سه‌ندكرد، دادگا به تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ تیرۆر، ده‌میرتاشی به چوار ساڵ و هه‌شت مانگ سزادابوو.
له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا، هه‌ده‌په رایده‌گه‌یه‌نێت "دادگای توركیا سه‌ربه‌خۆ نییه و به فه‌رمان بڕیار ده‌دات".
لە چەند رۆژی رابردوودا سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند: "ئەو دادگایانەی من دادگایی دەكەن، لە رۆژی یەكەمەوە بە راشكاوی دەڵێن، یاساكان ناناسن، ئاخۆ دادگایەك یاساكان نەناسێت چۆن پێی دەگوترێت دادگا؟".