سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌بێته داعش و به نهێنی كاری بۆ رێكخراوه‌كه كردووه
به نهێنی كاری بۆ داعش كردووه
K24 - هه‌ولێر:
25 ساڵ سزای زیندانیكردن بۆ سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌رچوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكاریكردنی داعشی كردووه و پشتیوانی خۆیشی بۆ رێكخراوه‌كه ده‌ربڕیبوو.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیكیكا كانگ، ته‌مه‌ن 35 ساڵ، دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌شی، به‌لای كه‌مه‌وه 20 ساڵ له ژێر چاودێریدا ده‌بێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی هاوكاری رێكخراوی داعش بكات.
جۆن دیمرز، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری دادی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی رایگه‌یاند، كانگ وه‌ك ئه‌ندامێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو به‌رگری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بكات، به‌ڵام "خیانه‌تی" له وڵاته‌كه‌ی كرد و پشتیوانی خۆی بۆ داعش ده‌ربڕی و ده‌یویست چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیش بۆ رێكخراوه‌كه بنێرێت.
به گوێره‌ی ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كانگ له سه‌ره‌تای 2016ه‌وه له بیری داعشیانه نزیك كه‌وتووه و به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سه‌یری فیلم و گرته ڤیدیۆییه پرۆپاگه‌نده‌ییه‌كانی داعشی كردووه له‌سه‌ر ئینته‌رنێت.
هه‌ندێكیش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، مانگ پیلانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی داڕشتووه، به‌تایبه‌تیش له شاری هۆنۆلولوی ویلایه‌تی هاوای له جه‌ژنی سه‌ری ساڵ، یاخود له‌و بنكه سه‌ربازییه‌ی خۆی كاری تێدا ده‌كات.
پێشتر و له ساڵی 2017، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی، نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی ئه‌مه‌ریكا (ئێف بی ئای) سه‌ربازێكی سوپای گواستووه‌ته‌وه و به نێوه‌ندگیرێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی بۆ داعش وه‌سفی كردووه.
سه‌رچاوه: رووسیه‌لیه‌وم
ئ. م