مێركڵ هێشتا به‌هێزترین ژنی جیهانه
سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا دووه‌مه
K24 - هه‌ولێر:
گۆڤاری "فۆربس"ـی ئه‌مه‌ریكی بۆ هه‌شته‌م جار له‌سه‌ر یه‌ك، نازناوی به‌هێزترین ژنی جیهان ده‌به‌خشێته ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا.
گۆڤاره ئه‌مه‌ریكییه‌كه نوسیوویه‌تی: "رای گشتی ئه‌و پرسیاره گه‌وره‌ی بۆ درووست بووه كه كێ شوێنی مێركڵ ده‌گرێته‌وه‌و چی رووده‌دات پاش ئه‌وه‌ی مێركڵ ده‌سه‌ڵات جێده‌هێڵێت؟.
ئه‌وه له كاتێكدایه، ئه‌نگێلا مێركڵ، به‌م دواییانه ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو كه نیازی نییه جارێكی دیكه خۆی بۆ پۆستی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هه‌ڵبژێرێته‌وه.
پله‌ی دووه‌میش وه‌ك ساڵی رابردوو دراوه‌ته‌وه تێریزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا، پاش ئه‌وه‌یش سه‌رۆكی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، كریستین لاگارد پله‌ی سێیه‌می گرتووه.
هه‌روه‌ها ماری بارا، سه‌رۆكی كۆمپانیای ئۆتۆمبێلی، جه‌نه‌راڵ مۆتۆرزی ئه‌مه‌ریكی له پله‌ی پێنجه‌م دایه و پاش ئه‌ویش ئه‌بیگێل جۆنسۆن، سه‌رۆكی كۆمپانیای فیدێڵتی ئه‌مه‌ریكی بۆ وه‌به‌رهێنان دێت.
گۆڤاری فۆربس، لیستێكی تایبه‌ت به سه‌روه‌ت و سامان و ده‌ركه‌وتنی میدیایی و كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ر یه‌ك له‌و ژنانه ئاماده كردووه‌و له به‌رچاو گرتووه.
گه‌نجترین ئافره‌تی ئه‌و لیسته، گۆرانیبێژی ئه‌مه‌ریكی، تایلۆر سۆفیاته كه ته‌مه‌نی ته‌نها 28 ساڵه، به‌ڵام له پله‌ی 68 دایه.