سهرۆك بارزانى: رهوشى تهمومژاوى كورد له سووريا داخێكی گەورەیە بۆ هەموومان
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عەبدولڕەحمان ئاپۆ كرد

K24 – ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانى نيگهرانى خۆى سهبارهت به ناديارى چارهنووسى پرسى كورد له سووريا دهربڕى و رايگهياند، ئێستا بارودۆخێكی ئاڵۆز و تەمومژاوی و پڕ لە گرفت بۆ گەلی كورد لە سووریا هاتووەتە ئاراوە كە ئەمە جێگەی داخێكی گەورەیە بۆ هەموومان.
ئهمڕۆ لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی سیاسیی كوردی سوریا و ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان – سوریا عەبدولڕەحمان ئاپۆ كرد.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بە ئازادبوونی عەبدولڕەحمان ئاپۆ لە زیندان نیشاندا و ڕاشیگەیاند، جێگەی داخێكی زۆرە تێكۆشەرێكی وەك ئەو بەدەستی لایەنێكی كوردی بخرێتە زیندان.
سەرۆك بارزانی هیوای ئەوەی خواست کۆتایی بە ئێش و ئازارەکانی گەلی کورد لە سووریا بێت.
لە بەشێكی دیكەی ئەو دانیشتنەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی سووریا و رەوشی كورد لەو وڵاتە ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەبارەی ئایندەی كورد لە سووریا، جەختی لەوە كردەوە، خواستی ئێمە بۆ باشتربوونی كێشەی كورد لە سووریا شتێكی تر بوو، بەڵام بەهۆی رەفتار و بڕیاری تاكلایەنە و پێشێلكردنی رێكەوتننامەكانی نێوان لایەنەكان ئێستا بارودۆخێكی ئاڵۆز و تەمومژاوی و پڕ لە گرفت بۆ گەلی كورد لە سووریا هاتووەتە ئاراوە كە ئەمە جێگەی داخێكی گەورەیە بۆ هەموومان.