زاخارۆڤا: ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت يارى به كارتى كورد بكات و سووريا دابه‌ش بكات
هه‌وڵه‌كانى ئه‌مه‌ريكا وامان لێده‌كات نيگه‌رانيمان زياتر بێت

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ماريا زاخارۆڤا، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا ده‌يه‌وێت سووريا دابه‌ش بكات.
له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانيدا، زاخارۆڤا گوتى: كرده‌وه گوماناوييهكانى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به سه‌رۆكايه‌تى ئه‌مه‌ريكا وامان لێده‌كات نيگه‌رانيمان زياتر بێت.
گوتيشى: ئه‌مه‌ريكييه‌كان له بنكه‌ى سه‌ربازى ته‌نه‌ف و ده‌وروبه‌رى وه‌ك ئه‌وه‌ى خاوه‌نى ناوچه‌كه بن، ره‌فتار ده‌كه‌ن.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا راشيگه‌ياند، ئێمه له‌و بڕوايه‌داين بوونى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ناشه‌رعييه و هه‌وڵێكه بۆ ياريكردن به كارتى كورد و دابه‌شكردنى سووريا، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له گوتارى ره‌سمى خۆيان‌دا پابه‌ند بوونيان به يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا دووپاتده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م قسانه‌ى ماريا زاخارۆڤا له كاتێكدايه هه‌ر ئه‌مڕۆ، سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى رووسيا، جه‌نه‌راڵ ڤالێرى گيراسيمۆڤ، رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵده‌دات كيانێكى كورديى سه‌ربه‌خۆ و دابڕاو له ديمه‌شق له باكوورى سووريا دابمه‌زرێنێت.
گيراسيمۆڤ، له وته‌يه‌كدا كه له‌به‌رده‌م لێكۆڵه‌رانى سه‌ربازى بيانى قسه‌ى كرد، گوتى: ره‌وشى رۆژهه‌ڵاتى فورات نا ئارامه. ئه‌مه‌ريكا هه‌وڵده‌دات گره‌و له‌سه‌ر پرسى كوردانى سووريا بكات بۆ دامه‌زراندنى كيانێكى نيمچه ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ له ديمه‌شق. ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن حكومه‌تێك به ناوى فيدراڵيه‌تى ديموكراتى له باكوورى سووريا درووست بكه‌ن.
.jpg)
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مه‌ريكييه‌كان له رێگه‌ى پێدانى ئامێر و كه‌رسته‌ى سه‌ربازييه‌وه پشتيوانى ئاراسته‌ى جياخوازى كورده‌كان ده‌كه‌ن و رێگه‌يان پێده‌ده‌ن ته‌نگ به هۆزه عه‌ره‌به‌كان هه‌ڵبچنن.
سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى رووسيا گوتيشى: چه‌كدارانى داعش ئێستا ته‌نيا له رۆژهه‌ڵاتى فوراتدا ماوون، كه ناوچه‌كه به گشتيى له ژێر كۆنترۆڵى ئهمهريكادايه.
روونيشيكرده‌وه، له ديسه‌مبه‌رى ساڵى رابردوو، پرۆسه‌ى سه‌ربازى بۆ كۆتايهێنان به ياخيبووهكانى سووريا كۆتايى هاتووه. به‌ڵام له ئێستادا چه‌كدارانى داعش ته‌نيا له رۆژهه‌ڵاتى فوراتدا ماوون. باقى چه‌كدار و گرووپه‌كانى ديكه به سه‌ركردايه‌تى به‌ره‌ى نووسره، له ناوچه نيمچه ئارامه‌كانى ئيدلب گيرساونه‌ته‌وه.
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، شانه نووستووه‌كانى داعش له ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌ستيان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌مه‌ريكا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناتوانن كۆنترۆڵى ره‌وشى ناوچه‌ى هه‌جين بكه‌ن، كه هێشتا داعش تێيدا باڵا ده‌سته.
سه‌رچاوه: سپۆتنيك
ئ.ر