له سلێمانی هێرش كرایه سه‌ر پۆلیسێك و كوژرا
له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی كوژرا
K24- هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی پۆلیسێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێده‌كرێت و ده‌ستبه‌جێ ده‌كوژرێت.
له‌مباره‌یه‌وه نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرایكرد، "ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كه‌ی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی هێرش كرایه سه‌ر پۆلیسێك و كوژرا" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كاتێك ده‌ستڕێژی گوللـه كراوه‌ته سه‌ری، ئه‌و پۆلیسه له‌ده‌وامی فه‌رمی نه‌بووه و له‌ناو ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی بووه" و روونیشیكرده‌وه، "به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌رتاییه‌كان پۆلیسه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه".
سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی كوشتنی پۆلیسه‌كه‌ش، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، "بكوژان له‌ناو ئۆتۆمۆبیلێكدا ته‌قه‌یان له‌و پۆلیسه كردووه".
دواى ئه‌و لێدوانه‌ی وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانیش بۆ كوردستان 24، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌نداروێكدا ورده‌كاری زیاتری خسته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
"پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٥-۱۲-۲۰۱۸ کارمەندێکی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لەڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەستدا. دوای تەواوبونی دەوامی فەرمی و لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە ڕێپێدراوی هەشت (ل. ئ. ح) کارمەندی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەلایەن ئۆتۆمبێلێکەوە لەگەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی تەقەی لێ دەکرێت و لە ئەنجامدا گیان لەدەست دەدات. پاش ڕوداوەکە هێزەکانی پۆلیسی فریاکەتن و بەڵگەی تاوان گەشتنە شوێنی ڕوداوەکەو کەشف و هێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە کراو، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمان کرا، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێ کردوەو پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە".
H.B