لێكۆڵینه‌وه له ئاماده‌بوونی شابه‌نده‌ر له دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مان ده‌كرێت
شابه‌نده‌ر چ مه‌به‌ستێكی هه‌بووه؟
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، "محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه، بۆ به‌دواداچوون له‌وه‌ی چۆن عزه‌ت شابه‌نده‌ر توانیویه‌تی دوێنێ بێته ناو هۆڵی په‌رله‌مان".
له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌باح ساعدی، په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی سائیرون راگه‌یاند، "محه‌مه‌د حه‌لبووسی لێپێچینه‌وه له باره‌ی چۆنیه‌تی و مه‌رامه‌كانی ئاماده‌بوونی عزه‌ت شابه‌نده‌ر، په‌رله‌مانتاری پیشووی عێراق له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی سائیرون له به‌یاننامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "له‌سه‌ر داواكاری ئێمه و دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرامانكرد، كه عزه‌ت شابه‌نده‌ر له دانیشتنی دوێنێی په‌رله‌مان ئاماده بووه و، هه‌روه‌ها له‌پێناو ئاشكراكردنی مه‌رام و مه‌به‌سته‌كانی ئاماده‌بوونی شابه‌نده‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا و دیارخستنی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ناوبراوی هێناوه‌ته ناو هۆڵی په‌رله‌مان، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی بۆ ئاشكراكردنی راستییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ی داوه، كه بوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو كاریگه‌ری له‌سه‌ر نیسابی یاسایی په‌رله‌مان هه‌بوو".
به‌هۆی ئاماده‌بوونی عزه‌ت شابه‌نده‌ر، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له دانیشتنی دوێنێی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، كه كورسییه‌كی بۆ ته‌واوكردنی نیسابی یاسایی زیاد كردبوو، له‌كاتێكدا شابه‌نده‌ر بۆ ئه‌م خوله مافی ئه‌وه‌ی نییه بچێته هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه، گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان كوتله سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان درووست بوو، له‌كاتێكیشدا دانیشتنه‌كه تایبه‌ت بوو به تێپه‌ڕاندنی پۆستی ئه‌و 8 وه‌زیرانه‌ی كه هێشتا یه‌كلایی نه‌كراونه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی و كاندیدانی 8 وه‌زاره‌ته‌كه هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت، دواتریش سه‌رۆكی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه دواخست.
H.B